سەردێڕ:

وەزیری نەوتی عێراق لە نامەیەکدا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئۆپیک دەکات

فۆتۆ: 
2020-03-18

2693 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق لە نامەیەکدا داوای لە سکرتێری گشتی ئۆپیک کردووە، لەبارەی دابەزینی کتوپڕی نرخی نەوتەوە، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەنێوان ئەندامانی ناوەوە و دەرەوەی ئۆپیکدا ئەنجامبدرێت.

ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، "پێویستە بە زووی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامبدرێت و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو رێگایانەوە بکرێت کە دەکرێت نرخی نەوتی پێ بەرزبکرێتەوە."

وەزیری نەوتی عێراق داواشیکردووە، "لیژنەی نێوەندگیری نێوان ئەندامانی ناوەوە و دەرەوەی ئۆپیک لەگەڵ وەزیرانی نەوتی ئەندام لە ئۆپیک کۆببنەوە و کارێک بکەن ئەم رەوشەی نرخی نەوت کاریگەری گەورە نەخاتە سەر وڵاتان."

ئەمەش لەکاتێکدایە، سێ ساڵە بواری نەوت لەلایەن ئۆپیک و روسیا و هاوپەیمانەکانییەوە بەڕێوەدەبرێت، بەڵام دوای ئەوەی مۆسکۆ رەتیکردەوە بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکاتەوە، نرخی نەوت هاڕەی کرد.

رۆژی نۆی ئەم مانگە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بۆ نزمترین ئاستى خۆی و بۆ ٢٨ دۆلار و دابەزی. ھاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بۆ ٢٧ دۆلار دابەزى.