سەردێڕ:

عێراق.. شەش حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

تا ئێستا ١٦٤ کەس توشبوون
فۆتۆ: 
2020-03-18

11079 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، شەش حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و یەک حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراون و بەوەش ژمارەی تووشبووان بۆ ١٦٤ کەس بەرزبووەوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستى عێراق بڵاویكردووەتەوە، "لە توشبووە نوێکان پێنج حاڵەتیان لە ناوچەی رەسافەی بەغدا و یەک حاڵەتیش لە دیالە تۆمارکراون."

هەر لە راگەیاندراوەکەدا، وەزارەتی تەندروستیی عێراق باسی لە گیانلەدەستدانی کەسێک لە پارێزگای بەسرە کردووە و بەوەش، ژمارەی گیانلەدەستدانەکان بەهۆی کۆرۆناوە لە تەواوی عێراقدا گەیشتە ١٢ کەس.

ئەوەش هاتووە، لەو ژمارەیە و لە سەرتاسەری عێراقدا، تا ئێستا ٤٣ کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تا ئێستا ١٦٤ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە عێراقدا تۆمارکراوە  و لەو ژمارەیەش ٣٨ حاڵەتی لە هەرێمی کوردستاندایە بەجۆرێک ٢٩ حاڵەتی توشبوون لە پارێزگای سلێمانی و نۆ حاڵەتیش لە پارێزگای هەولێردا تۆمارکراوە.

هـ.ب