سەردێڕ:

​وێنە.. بەهۆی باران و لافاوەوە بەشێک لە گەڕەکەکانی موسڵ ژێرئاوکەوتن

فۆتۆ: 
2020-03-18

5635 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕی دوێنێ شەو و بەرزبوونەوەی ئاستی رووباری خۆصەر، بەشێك لە موسڵ ژێر ئاو كەوتن.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ ى ئازارى ٢٠٢٠،  بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕی دوێنێ شەو و بەرزبوونەوەی ئاستی رووباری خۆصەر، بەشێك لە گەڕەكەكانی مەئموون و تەیەران لە موسڵ ژێر ئاو كەوتن و یەكەی پۆلیسی رووبار بە بەلەم هاوڵاتیان رزگار دەكەن.

هاوکات، ئەمڕۆ بەھۆی بارانبارینەوە لافاو لە بەشێک لە گەڕەکەکانى پاریزگاى دهۆک دروستبوو.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانى کەش و هەواى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى بە لێزمە و باران بارینەکەش لە شەودا زیاد دەکات و هەورە تریشقەشى لەگەڵدا دەبێت.

‌بەپەلە