سەردێڕ:

بەغدا.. چەند موشەکێک ئاڕاستەى ناوچەى سەوز کران

فۆتۆ: 
2020-03-17

5490 جار خوێندراوەتەوە

ئەمشەو سێ موشەک ئاراستەى ناوچەى سەوزى بەغدا کران و بەوهۆیەشەوە دوو کەس برینداربوون.

ئومێد محەمەد پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى لە بەغدا رایگەیاند، موشەکەکان لە ناوچەکانی باشوری بەغداوە بە ئاڕاستەی ناوچەی سەوز کراون، بەڵام بەھۆی دژە موشەکەوە لە ناوچەکانی دەوروبەری ناوچەی سەوز کەوتوونەتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوو موشەک لە ناوچەی جادریە لە ناوەراستی بەغدا کەوتوونەتەوە و بەوهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

روونشیکردەوە، موشەکەکەى دیکەش بەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کەوتووە لە نزیک دەستەی حەج وعومرە و زیانی زۆر بە باڵەخانەکە کەوتووە.

ئەمە دووەم جارە لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا بە موشەک ھێرش بکرێتە سەر ئەمریکییەکان، شەوی ڕابردووش  چەند موشەکێک ئاراستەی بنکەی سەربازی بسمایە لە عێراق کرا کە سەربازانی ئەمریکای لێیە.