سەردێڕ:

عێراق.. ھاوپەیمانی فەتح راسپاردنی عەدنان زەرفی رەتدەکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-03-17

5289 جار خوێندراوەتەوە

ھاوپەیمانی فەتح بەسەرۆکایەتی ھادی عامری، راسپاردنی عەدنان زەرفی بۆ  پێکھێنانی حکومەتی کاتی رەتدەکاتەوە و بە ھەنگاوێکی نادەستوری ناوبردووە.
لە ڕاگەیەنراوێکیدا ھاوپەیمانی فەتح ئەو ھەنگاوەی سەرۆک کۆماری عێراق بە راسپاردنی عەدنان زەرفی رەتدەکاتەوە و دەڵێت، نادەستورییە و لەدەرەوەی رێکارە دەستورییەکانە، کە دەبێت کاندیدی گەورەترین کوتلەی ناو پەرلەمان رابسپێردرێت، ھەروەھا بە ڕێکەوتنی لایەنە سیاسییەکانیش نەبووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆک کۆمار بەرپرسیار دەبێت لە ھەر پێشھاتێک کە ڕووبدات و سەرجەم ڕێوشوێنەکان دەگرینە بەر بۆ ئەوەی پێشێلی یاسا و دەستور نەکرێت.
ئەمڕۆ بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق عەدنان زەرفی پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی و پارێزگاری پێشوتری نەجەف بۆ  پێکھێنانی حکومەتی کاتی راسپارد.