سەردێڕ:

عێراق.. ٢١ توشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکران

فۆتۆ: 
2020-03-17

11969 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستى عێراق ڕایگەیاند، لە دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ ٩٦ گۆمانلێکراو دەرکەوتووە ٢١ کەسیان توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان و بەوەش، ژمارەی توشبووان لە عێراقدا بۆ ١٥٤ کەس بەرزبووەوە.

وەزارەتی تەندروستى عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، "لە توشبووە نوێکان ١٥ حاڵەتیان لە ناوچەی رەسافەی بەغدا، دوو حاڵەت لە شاری پزیشکی بەغدا، یەک حاڵەت لە بەسرە و سێ حاڵەتیش لە کەربەلا تۆمارکراون."

هەر لە راگەیاندراوەکەدا، وەزارەتی تەندروستی عێراق باسی لە گیانلەدەستدانی کەسێک لە واسیت کردووە و بەوەش، ژمارەی گیانلەدەستدانەکان بەهۆی کۆرۆناوە لە تەواوی عێراقدا گەیشتە ١١ کەس.

ئەوەش هاتووە، لەو ژمارەیە و لە سەرتاسەری عێراقدا، تا ئێستا ٤١ کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە،هەرێمی کوردستانیش بەدەرنییە لەو حاڵەتانە و تا ئێستا ٢٨ حاڵەتی توشبوون لە سلێمانی کە یەکێکیان گیانیلەدەستدا و نۆ کەسی دیکەشیان چاکبوونەتەوە، نۆ حاڵەتی توشبوونیش لە هەولێر تۆمارکراون.

هـ.ب



‌بەپەلە