سەردێڕ:

عەدنان زەرفی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق راسپێردرا

فۆتۆ: 
2020-03-17

7311 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا عەدنان زەرفی گەیشتە سەرۆکایەتی کۆمار و  لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت راسپێردرا.

عەدنان عەبد خزەیر عەباس زورفی  لە ساڵی ١٩٦٦ لە شاری نەجەف لە دایکبووە و  بەکالۆریۆسی لە کۆلیژی فقه زانکۆی کوفە تەواوکردووە و دواتر ماستەری لە هەمان زانکۆ تەواو کردووە.

ناوبراو لە ١٩٨٣ پەیوەندی بە حیزبی دەعوەی ئیسلامی کردووە  و لە  ماوەی ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٥  و دواتریش لە ٢٠٠٩ بووەتەوە  بە پارێزگاری نەجەف .

عەدنان عەبد خزەیر عەباس زورفی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسرە لە پەرلەمانی عێراق.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە دوای ئەوەی عەبدولمەهدی دەستى لەکارکێشاوەتەوە ناکۆکی لە نێوان لایەنەکان لەسەر کاندیدی سەرۆکوەزارانی عێراق دروستبووە و دوای ئەوەی لە ماوەى ڕابردوو عەلاوی سەرکەوتوو نەبوو لە پێکهێنانی حکومەت لە ئێستادا کەسێکى دیکە بۆ ئەو پۆستە کاندید کراوە.