سەردێڕ:

​ بەغدا .. چەند موشەکێک ئاراستەى بنکەی سەربازی بسمایە ​کرا

فۆتۆ: 
2020-03-17

6659 جار خوێندراوەتەوە

شانەی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، درەنگانێکى شەوی ڕابردوو  چەند موشەکێک ئاراستەى بنکەی سەربازی بسمایە لە عێراق کراون کە سەربازانی ئەمریکی لێیە.

شانەی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، ئاماژەی بە زیانەکانی هێرشەکە نەکردووە نازانرێت ئایا بریندار و کوژراوی لێکەوتووەتەوە یان نا.

ئەم هێرشەش لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردووش دوو جار بە موشەک هێرشکرایە لەسر بنکەی تاجی کە ئەمریکییەکانی لێن.

لە کاردانەوەی ئەوەشدا  فڕۆکەکانی ئەمریکا بۆردومانی چەند بنکەیەکی حزبوڵای عێراقییان کرد و  چەند کەسێکیان کوشت.






‌بەپەلە