سەردێڕ:

عێراق.. لە سێ پارێزگای دیکە قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا

ئێستا لە حەوت پارێزگا قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندراوە
فۆتۆ: 
2020-03-17

4266 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ، بەغدا ، ئومێد محەمەد

بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە لە سێ پارێزگای دیکەی عێراق قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا

 پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا ڕایگەیاند، ھەریەک لە پارێزگاکانی ئەنبار و بەسڕە و دیالەش بڕیاری قەدەغەکردنی ھاتوچۆیان دا بۆ ماوەی یەک ھەفتە.

ئەوەشی وت،  بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆکەش لە کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ئەمرۆ ١٧ی ئازارەوە دەستپێدەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتریش هەر یەک لە پارێزگاکانی کەربەلا و بەغدا و واسیت و کەرکوک قەدەغەی هاتوچۆیان ڕاگەیاندبوو.

ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە بۆ ڕوبەروبوونەوەی کۆرۆنا بە یەکێک لە ڕێکارە سەرکەوتووەکان دادەنرێت کە ڕێگە دەگرێت لە بڵاوبوونەوەى زیاتری پەتاکە و مەودای تێکەڵی خەڵک کەمدەکاتەوە و وڵاتی چینیش لەم ڕووەوە ئەزمونێکى سەرکەوتووی هەیە.