سەردێڕ:

وەزیری دارایی: دابەشكردنی موچە دەستپێدەكاتەوە

فۆتۆ: 
2020-03-16

137752 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە دابەشکردنی موچە دواکەوتووە و هەر کاتێک قەدەغەی هاتوچۆ هەڵگیرا موچە دابەشدەکرێت.

ئاوات جەناب، وەزیری دارایی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەموو فەرمانگە و بانکەکانی پەیوەست بە وەزارەتی دارایی پشوویان نییە و لە کاردان، بەڵام دابەشکردنی موچە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە راگیراوە و هەركات قەدەغەی هاتوچۆ هەڵگیرا دابەشكردنی موچە دەستپێدەكاتەوە.

راشیگەیاند، "دابەشکردنی موچەی پێشمەرگە بۆ دوای قەدەغەکردنی هاتوچۆ دوادەکەوێت."

ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند رۆژی رابردوودا، "چەند پەرلەمانتارێکی یەکێتی هەڵایەکیان لەسەر موچەی پێشمەرگە درووستکرد کە پێویستی نەدەکرد."

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی لیستی بڵاوکراوەی موچەی وەزارەتەکانی هەرێم، وابڕیاربوو رۆژی یەکشەممەی رابردوو، موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی دیوان و لیواکان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی دابەشبکرێت.

هـ.ب


‌بەپەلە