سەردێڕ:

پەروەردەى عێراق: داخڵکردنى گشتى و دواخستنى تاقیکردنەوەکان دوو پێشنیارن

فۆتۆ: 
2020-03-16

17147 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى پەروەردەى عێراق رایگەیاند، دەکرێت بۆ ئەمساڵى خوێندن سیستەمى داخڵکردنى گشتى پەیڕەو بکەن و تاقیکردنەوەکان دوابخەن، بەڵام دەرچوونى گشتى رەتدەکەنەوە.

سوها خەلیل، وەزیرى پەروەردەى عێراق لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەبارەى پرۆسەى خویندنى ئەمساڵەوە رایگەیاندووە، داخستنى ناوەندەکانى خوێندنى ئەمساڵ بەهۆى مەترسى کۆرۆناوە رەنگە ببێتە هۆی ئەوەى پەروەردەى عێراق تاقیکردنەوەکان دوابخات و سەرجەم خویندکارانى قۆناغى ١٢ داخڵى تاقیکردنەوەکان بکرێن (داخڵکردنى گشتى) پەیرەو بکەن.

وتیشى، بەهیچ جۆرێک سیستەمى دەرچونى گشتى پەیرەو ناکەن و ئەوە لەلایەن یونسکۆوە رەتکراوەتەوە و ڕێگەى پێنادرێت.

خەلیل ئاماژەى بەوەشکرد، لە عێراق جگە لەو پشووانەى بەهۆى کۆرۆناوە بووە، ماوەیەکى زۆریشە بەهۆى خۆپیشاندانەکانەوە دەوامى خوێندن پەکیکەوتووە، وتیشى بۆ تەواوکردنى خوێندنى ئەمساڵ چەند پێشنیار و ئەگەرێک هەیە لەوانەش سود وەرگرتن لە پشوى هاوینە و تەواوکردنى خوێندن لە هاویندا، یاخود ڕۆژانى شەممە بکەنە ڕۆژى ئاسایى دەوام لەکاتى کردنەوەى دەرگاکانى خویندندا.

وەزیرى پەروەردەى عێراق روونیشیکردەوە، خوێندنى ئەمساڵ هەژمار دەکرێت و هەوڵى تەواوکردنى دەدەن، بەڵام بابەتى دەرچاندنى سەرجەم خوێندکاران شتێکى قبوڵکراو نییە و لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى رەتکراوەیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆى مەترسى کۆرۆناوە و پێشتریش بەهۆى خۆپیشاندانەکانەوە لە باشور و ناوەڕاستى عێراق ماوەى چەند مانگێکە پرۆسەى خوێندن پەکیکەوتووە، لە ئیستادا لە هەرێم و عێراقیشدا دەوامى ناوەندەکانى خوێندن و سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکومیەکان بەهۆى مەترسى کۆرۆناوە راگیراون.


‌بەپەلە