سەردێڕ:

ناوی کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2020-03-15

35045 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، لایەنە سیاسییەکانى عێراق لەسەر کاندیدکردنى نەعیم سوهەیل بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق رێککەوتوون.

سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق ئاشکرایکردووە، ئەمشەو یاخود سبەى بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق، نەعیم سوهەیل وەک سەرۆکوەزیرانى نوێى عێراق بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت رادەسپێرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، نەعیم سوهەیل کە لە ئێستادا پۆستى جێگیرى سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى کۆمارى هەیە، لەلایەن سەرجەم لایەنە سیاسییەکانەوە رەزامەندی و ڕێککەوتنى لەسەر پیشاندراوە بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، سبەى دووشەممە ماوەى دەستورى لەبەردەم سەرۆک کۆماردا بۆ راسپاردنى کەسێک وەک سەرۆک وەزیرانى نوێ کۆتایى دێت.

دواى دەستلەکارکێشانەوەى عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، لە لایەن سەرۆککۆمارەوە محەممەد تۆفیق عەلاوى، وەک جێگرەوەى عەبدولمەهدى راسپیردرا و دواتر بەهۆى ڕێکنەکەوتنى لایەنە سیاسییەکانى عێراقەوە، عەلاوى نەیتوانى دەنگى پەرلەمانتاران بۆ کابینەی نوێی حکومەت بەدەستبهێنێت و دواى مانگیک لە راسپاردنەکەى، داواى لێبوردنى لە سەرۆککۆمار و گەلى عێراق کرد و لە پرۆسەکە کشایەوە.

Image result for نعيم السهيل  نائبا لرئيس ديوان رئاسة الجمهورية

إ.مـ