سەردێڕ:

عێراق.. ١٤ حاڵەتى نوێى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-03-15

35559 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند، ١٤ حاڵەتى نوێى توشبوون بە کۆرۆنا لە عێراقدا تۆمارکرا، کە لە شارەکانى بەغدا و نەجەف و دیوانیە و میسان و دیالە بوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، "تاقیگەکانى وەزارەت لە پارێزگاکان پشکنینان بۆ ١١٣ کەس بە گومانى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا کردووە و لە ئەنجامدا ١٤ کەس پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ بووە، واتا هەڵگرى ڤایرۆسەکەن".

راشیگەیاند، "بە تۆمارکردنی ئەو ١٤ حاڵەتە نوێیە کۆى ژمارەی توشبووان بۆ ١٢٤ کەس بەرزبووەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "حەوت حاڵەت لە بەرى رەسافە و دوو حاڵەتیش لە کەرخى شاری بەغدا بووە، هاوکات، لە نەجەف دوو حاڵەت و لە پارێزگاکانى میسان، دیالە، دیوانیە، هەریەکە و حاڵەتێکى تێدا تۆمارکراوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە کۆتا ئاماردا تا ئێستا ١٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە عێراقدا گیانیان لەدەستداوە و ١٢٤ کەسیش توشی ڤایرۆسەکە بوون، ٢٦ کەسیش چاکبوونەتەوە.

هـ.ئـ