سەردێڕ:

عێراق.. لە چەند پارێزگایەک قەدەغەى هاتوچۆ راگەیەنرا

فۆتۆ: 
2020-03-15

7565 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆى مەترسى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە لە پارێزگاکانى بابل و کەربەلا و زیقار و نەینەوا سەڵاحەدین و بەشێکى نەجەف قەدەغەى هاتوچۆ راگەیەندرا.

میدیاکانى عێراق بڵاویانکردەوە، بەهۆى مەترسیی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا جگە لە پارێزگاکانى سلێمانى و هەولێر لە هەرێمى کوردستان، چەند پارێزگایەکى دیکەى عێراقیش لەمڕۆوە قەدەغەى هاتوچۆیان تا کاتێکى نادیار راگەیاندووە و هەر کەسێکیش سەرپێچى بکات و پابەند نەبێت بە بڕیارەکەوە توشى سزاى یاسایى دەبێت.

ئەو پارێزگایانەش هەریەکە لە بابل و کەربەلا و زیقار و نەینەوا سەڵاحەدین و بەشێکیش لە پارێزگاى نەجەفە کە تێیاندا هاتوچۆکردنى هاوڵاتیان قەدەغە کراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە هەر بەهۆى مەترسى لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا ماوەى دوو ڕۆژە لە پارێزگاکانى هەولێر و سلیمانى و زۆربەى شارو شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان قەدەغەى هاتوچۆ ڕاگەیەنداراوە.

بە پێى ئامارەکانى حکومەتى عێراق تائێستا ١١٠ کەس لە عێراقدا تووشى ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش ٢٦ کەس چاکبونەتەوە و نۆ حاڵەتیش گیانیان لەدەستداوە.