سەردێڕ:

دوای هێرشەکەی تاجی ئەمریکا هەڕەشەى وەڵامدانەوە دەکات

فۆتۆ: 
2020-03-15

5236 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژى وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی سەر سەربازگەى تاجی سێ سەربازی وڵاتەکەى برینداربوون، هەڕەشەى وەڵامدانەوەی گروپەکانیش دەکات.

جۆناسان هۆفمن وتەبێژى وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند، بارودۆخی دوو لەو سەربازانەی برینداربوون خراپە و برینەکەیان سەختە .

ئەوەشی وتووە، "هەر وەک چۆن پێشتر مارک ئیسپەر وتوویەتی، ناکرێت هێرشبکەنە سەر سەربازانی ئەمریکا و هەر وا بۆی دەرچن، بەڵکو وەڵام دەدرێنەوە و سزایان دەدەین".

ئەو وتەبێژە ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا پۆلیسی عێراق چەند کەسێکى دەستگیرکردووە لەسەر  هێرشەکە و  ئەمریکاش هاوکاری عێراق دەکات بۆ دەستگیرکردنى سەرجەم ئەوانەی کارەکەیان کردووە .

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت لە ماوەی یەک هەفتەدا دوو جار هێرشکرایە سەر سەربازگەى تاجی لە بەغدا کە هێزەکانی ئەمریکای لێیە و چەند سەربازێکی عێراقی کوژران و  سەربازانی ئەمریکاش برینداربوون.

لە بەرامبەریشدا ئەمریکا بۆردومانی چەند پێگەیەکی گروپی حیزبوڵای عێراقی سەر بە حەشدی شەعبی کرد و چەند کەسێکی لێ کوشتن.

‌بەپەلە