سەردێڕ:

تەندروستی كەرخ: توشبوویەكی كۆرۆنا ٨٠ كەسی دەعوەتی نانخواردن كردووە

فۆتۆ: 
2020-03-14

126075 جار خوێندراوەتەوە

 بەڕێوەبەری تەندروستی كەرخ رایگەیاند، یەكێك لەو كەسانەی تووشی كۆرۆنا بووە دوای گەرانەوەی لە ئێران، زیاتر لە ٨٠ كەسی بۆ نانخواردن دەعوەت كردووە.

لە راگەیەندراوێکدا جاسب لەتیف بەڕێوەبەرى تەندروستى بەرى کەرخى بەغدا رایگەیاند، بە پێی زانیارییەكانی تەندروستی كەرخ، هاوڵاتییەك دوای ئەوەی لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە، زیاتر لە ٨٠ كەسی لە دۆست و خزمانی بۆ نانخواردن بانگهێشت كردووە، بەڵام دوای ئەوەی  پشكنینی بۆ كراوە دەركەوتووە ئەو هاوڵاتییە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە، ئەوەش مەترسیەكی زۆری بۆ تەندروستی گشتی و ئەوكەسانە دروستكردووە كە لەو دەعوەتەدا نانیانخواردووە.

بەڕێوەبەری تەندروستی كەرخ دەشڵێت، "ئێستا ئێمە چۆن ئەو كەسانە بدۆزینەوە و چۆن كەرەنتینەیان بكەین؟"، جاسب لەتیف داوا لەو هاوڵاتیانە دەكات كە لە ئێران دەگەڕێنەوە لە ماڵەكانی خۆیان نەچنە

دەرەوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ ١٤ی ئازاری ٢٠٢٠ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق  پێنج حاڵەتی دیكەی توشبوون بە كۆرۆنای ڕاگەیاند، كە  سیانیان لە بەغدا و یەكێك لە كەربەلا و ئەوی دیكە لە زیقارە.