سەردێڕ:

عێراق.. ئەمرۆ پێنج توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون

فۆتۆ: 
2020-03-14

9250 جار خوێندراوەتەوە

  وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لە ھەموو عێراقدا پێنج حاڵەتی دیکەی توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ  پشکنین بۆ ١٠٠ گۆمانلێکراو کراوە و دەرکەوتووە پێنجیان ھەڵگری ڤیرۆسی کۆرۆنان.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، یەک حاڵەت لە ڕەسافەی بەغدا و دوو حاڵەت لە کەرخ و یەک حاڵەت لە زیقار و یەک حاڵەتیش لە کەربەلا بووە.
ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا  کۆی گشتی توشبووان لە عێراقدا بە ھەرێمی کوردستانیشەوە گەیشتووەتە ١١٠ کەس و  ٢٦ کەسیش چاکبوونەتەوە و  نۆ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا لە عێراق و ھەرێم  چەندین ڕێکار گیراوەتە بەر بۆ خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە و لە ھەرێم قەدەغەی ھاتوچۆ ڕاگەیەندراوە.
 




‌بەپەلە