سەردێڕ:

وردەکاریی نوێی هێرشەکەی سەر سەربازگەی تاجی ئەمریکییەکان ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2020-03-14

11849 جار خوێندراوەتەوە

 فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا رایگەیاند،خاوەنی گەراجێکیان دەستگیرکردووە کە لەوێوە موشەکەکان ئاراستەی سەربازگەی تاجی کراون.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھێزە ئەمنییەکان شوێنی ھەڵدانی موشەکەکان دۆزیوەتەوە کە ئەم بەیانییە ئاڕاستەی سەربازگەی تاجی لە باکوری بەغداکراون، کە حەوت سەکۆی تێگرتنی موشەک بووە لە ناوچەی ئەبو عیزام.

لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، خاوەنی گەراجەکە و ئەو کرێکارانەی لەو شوێنە کاریان کردووە دەستگیرکراون، لەگەڵً دەستگیرکردنی سەرجەم کارمەندانی خاڵێکی پشکنینی پۆلیسی بەغداد کە لە نزیکی گەراجەکەبوون و رەوانەی دادگاکراون بۆلێکۆڵینەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ شەممە، بۆ دووەمجار لە ماوەی ھەفتەیەکدا، بە موشەکی کاتیۆشا، ھێرش کرایەسەر بنکەی سەربازی تاجی ئەمریکییەکان و بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق، زیاتر لە ١٠ موشەک لە ناو بنکەکەدا کەوتونەتە خوارەوە و بەھۆیەوە دوو سەربازی ھێزی ئاسمانی عێراق برینداربوون.
 
  

 


‌بەپەلە