سەردێڕ:

عێراق.. کەسێکى دیکە بەهۆى کۆرۆناوە گیانى لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-03-14

11135 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتى تەندروستیى پارێزگاى واست رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم حاڵەتى گیانلەدەستدان بەهۆى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکە تۆمارکرا کە ژنێکى بەساڵاچووە.

 لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى واست ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو ژنەى گیانى لەدەستداوە ئەو توشبووەیە کە دوێنێ لەگەڵ هاوەسەرەکەیدا وەک توشبووى کۆرۆنا تۆمارکرا و پێشتر لە نەخۆشخانەیەکى ئێران گەڕابوونەوە.

 روونیشیکردووەتەوە، کەسەکە کێشە لە دڵ و سییەکانیدا هەبووە و سەرەڕاى گرتنەبەرى هەموو رێگەکان بۆ چارەسەرکردنى، بەڵام بەهۆى ناجێگیربوونى دۆخى تەندروستیی،  گیانى لەدەستداوە.

 ئاماژەى بەوەش کردووە، لە ئێستادا هاوسەرەکەى لەژێر چاودێریی تەندروستییدایە و ئەویش نەخۆشی دڵى هەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا لە عێراقدا ١٠١کەس توشبوون کە ٢٤ یان چاکبوونەتەوە و ١٠کەسیش گیانیان لەدەستداوە.