سەردێڕ:

​عێراق.. ١٠ توشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکران

ئاماری توشبووان گەیشتە ٩٣ کەس
فۆتۆ: 
2020-03-13

3046 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستى عێراق ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پشکنیینەکانی ئەمڕۆ هەینیدا دەرکەوتووە ١٠ کەسی دیکە توشی کۆرۆنابوون.

وەزارەتی تەندروستى عێراق لە بەیاننامەیەکدا دوا ئاماری توشبووانی لە وڵاتەکە خستووەتەڕوو، ڕایگەیاند، تەنها ئەمرۆ  هەینی پشکنین بۆ ٧٦  گۆمانلێکراو  ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە ١٠ کەسیان هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

 ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو ١٠ حاڵەتە  سیانیان لە ڕەسافەی بەغدا و دوانیان لە واسیت و  لە هەر یەک  نەجەف و ناوچەی کەرخ و کەربەلا و بابل و شاری پزیشکیش یەکی یەک حاڵەت تۆمارکراوە.

 وەزارەتی تەندروستى ئەوەشی ڕاگەیاندووە،  تا ئێستا لە عێراقدا ٩٣ کەس توشبوون کە ٢٤ یان چاکبوونەتەوە و  نۆ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە  هاتوچۆ لە نێوان بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق  ڕاگیراوە و گەشتکردن و هاتنی هاوڵاتی چەندین وڵات بۆ عێراق ڕاگیراوە.

 هاوکات لە هەرێمی کوردستانیش لە ئەمشەوەوە لە زۆربەى شارەکان قەدەغەی هاتوچۆ ڕادەگەیەندرێت و حکومەت داوای لە هاوڵاتیان کردووە لە ماڵەکانیان بمێننەوە .