سەردێڕ:

عێراق.. هاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکاندا ڕادەگیرێت

گرتنبەرى ڕێکارەکانى روبەڕوبوونەوى کۆرۆنا
فۆتۆ: 
2020-03-13

11951 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى تەندروستى عێراق چەند رێکارێکى نوێى لەبارەى رێگرى لە بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا گرتووەتەبەر، گرنگترینیان ڕاگرتنى هاتوچۆى نێوان پارێزگاکانە.

جەعفەر سادق، وەزیرى تەندروستى عێراق ڕایگەیاند، بۆ سەلامەتى تەندروستى هاوڵاتیان و ڕێگرى لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، بڕیاریانداوە  بە ڕاگرتنى هاتوچۆى نێوان سەرجەم پارێزگاکانى عێراق لە رۆژى یەکشەممە، ١٥تا ٢٥ ئازار، جگە لە حاڵەتە لەناکاوەکان و جموجۆڵە بازرگانییەکان و گواستنەوەى فەرمانبەران.

هەروەها ڕاگرتنى سەرجەم زیارەتکارانى ئاینى و سەردانەئایینیەکان، قەدەغەکردنى سەرجەم کۆڕو کۆبوونەوە و ئاهەنگێران و پرسە و چێشخانەکانیش دەبێت لەرێگەى دلیڤەرییەوە خواردن بۆ ماڵان بنێرن.

یەکێکى تر لە بڕیارەکانى وەزارەتى تەندروستى عێراق، قەدەغەکردنى هاتنە ناوەوە لە وڵاتانى قەتەر، ئەڵمانیا، جگەلە شاندە فەرمییەکان و لەگەڵ ئەو وڵاتانەى کە پێشتر هاتنەناوەوەیان لێقەدەغەکرابوو.

قەدەغەکردنى ناردنى ئیفادەکان لە سەرجەم وەزارەتەکان و فەرمانگە حکومییەکان بۆ دەرەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا لە عێراق ٩١ کەس توشبوون بە کۆرۆنا، کە ٢٧ حاڵەتیان لە هەرێمی کوردستاندا تۆمارکراون، کە ١٨ توشبوویان لە سلێمانین و یەکێکیان گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەیان چاکبووەتەوە، نۆ حاڵەتیش لە شاری هەولێرە.

‌بەپەلە