سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. چرکە ساتى بۆردومانکردنى بارەگاکانى حزبوڵاى عێراقى لەلایەن ئەمریکاوە

فۆتۆ: 
2020-03-13

50142 جار خوێندراوەتەوە

چرکە ساتى بۆردومانکردنى پێنج بارەگاى حزبوڵاى عێراقى لەلایەن ئەمریکاوە لە بابل و نەجەف و کەربەلا بڵاوکرایەوە و تائێستاش زیانەکان نەزانراون.

بەپێى ئەو گرتە ڤیدیۆیەى کە بڵاوکراوەتەوە، چەند موشەکێک بەر سەربازگە و کۆگاى عەمبارکردنى چەک وتەقەمەنى حزبوڵاى عێراقى کەوتووە و دەنگى تەقینەوەى زۆر بیستراوە.

بەپێى سەرچاوە عێراقییەکان، بۆردومانەکان سەربازگەیەکى ناوەندى حزبوڵا لە ناوچەى جورف سەخر لە بابل لە باشورى بەغدا و هەروەها فرۆکەخانەیەک لە کەربەلا کە لە کاتى دروستکردندابووە و بۆ عەمبارکردنى چەک و تەقەمەنى و کارى راهێنان بەکارهاتووە کردووەتە ئامانج.

هاوکات سەرچاوەیەکى فەرمانگەى تەندروستى بابل رایگەیاند، ئۆتۆمبێلەکانى فریاکەوتن چەندین کوژرا و برینداریان بۆ نەخۆشخانەکان گواستووەتەوە.

شەوى رابردوو، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، بە فڕۆکەی جەنگی پێگەکانی حزبوڵای عێراقیان بۆردومانکردووە و لە هێرشەکانیشدا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەکارنەهاتووە.

ئەو هێرشانە دواى ٢٤ کاتژمێر لە هێرشێکی موشەكیدا بوو بۆ سەر بنكەی سەربازی تاجی لەبەغدا، کە سێ سەرباز كوژران، دووانیان ئەمریكین و ئەوەی دیکەیان بەریتانیە، هەروەها ژمارەیەک سەربازى دیکەش برینداربوون.

Image

Image

Image

 Image