سەردێڕ:

بەغدا.. حەوت توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-03-12

3491 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا رایگەیاند، حەوت توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و چواریان نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا رایگەیاند، "لەو حەوت کەسە کە چاکبوونەتەوە، لە ئێستادا چواریان نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە".

راشیگەیاند، "سێ کەسی دیکەشیان ئەمشەو پشکنین و مامەڵەکانیان تەواودەبێت و نەخۆشخانە جێدەهێڵن".

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتریش وەزارەتی تەندروستی عێراق چاکبوونەوەی ١٥ توشبووی کۆرۆنای بە فەرمی راگەیاند، کە یەکێکیان لە هەرێم و لە شاری سلێمانی بوو.

هاوکات، لە دواین ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراقدا تا ئێستا هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧١ کەسی دیکەش توشی ڤایرۆسەکە بوون.

هـ.ئـ


‌بەپەلە