سەردێڕ:

بەغدا.. دوو سەربازی ئەمریكی و بەریتانییەك كوژران

فۆتۆ: 
2020-03-12

7044 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانی ئەمریكا ڕایانگەیاند، لە هێرشە موشەكییەكەی ئەمشەودا بۆسەر بنكەی سەربازی تاجی لەبەغدا سێ سەرباز كوژراون كە دووانیان ئەمریكییە و یەكێكیان بەریتانیە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، بەهۆی هێرشە موشەكییەكەی ئەمشەوی سەر بنكەی سەربازی تاجی لە بەغدا سێ سەربازی هاوپەیمانی دژی داعش كوژراون و ١٢ى دیکەش بریندار بوون، ئەوەشخراوەتەڕوو، سەربازە کوژراوەکان دووانیان ئەمریکین و یەکێکیان بەریتانییە.

ئاژانسەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، ڕەنگە لە داهاتوودا ژمارەى کوژرا و بریندارەکان گۆڕانکارى بەسەردا بێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ڕاگەیەندراوێکدا شانەى ئەمنى عێراقی بڵاویکردەوە، ئەمشەو ١٠ موشەکى جۆرى کاتیۆشا لە بنکەى سەربازى تاجى لە باکورى بەغداى پایەتەخت کەوتەوە، دوای ڕووداوەكە هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە نزیك ناوچەی ڕاشیدییە ی بەغدا دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیادا گرت، كە سێ موشەكی كاتیۆشا و بنكەیەكی تەقاندنی موشەكی هەڵگرتبوو.

إ.م

‌بەپەلە