سەردێڕ:

عێراق لەبارەی دابەزینی نرخی نەوتەوە گفتوگۆ لەگەڵ ئەندامانی ئۆپیک دەکات

بۆ رێگەگرتن لە داشکاندنی زیاتر
فۆتۆ: 
2020-03-11

2108 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لەبارەی نرخی نەوتەوە لەگەڵ ئەندامانی ناوەوە و دەرەوەی ئۆپیک گفتوگۆدەکەن.

سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، "وەزارەتەکەمان بۆ گفتوگۆی رێگەگرتن لە داشکاندنی زیاتری نرخی نەوت لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئەندامانی ناوەوە و دەرەوەی ئۆپیک."

هاوکات، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، کە وتەبێژێکی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە، "دابەزینی نرخی نەوت لە بەرژەوەندی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتدا نییە و ئەوە شەڕێکە لەلایەن هەندێک وڵاتەوە دەکرێت بۆ بەدەستهێنانی پشکی گەورەتر."

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی نۆی ئەم مانگە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بۆ نزمترین ئاستى خۆی و بۆ ٣١ دۆلار و ٣٨ سەنت دابەزی. ھاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بۆ ٢٩ دۆلار دابەزى.

هـ.ب

‌بەپەلە