سەردێڕ:

عێراق.. دوو چالاکوانی خۆپیشاندانەکان کوژران

فۆتۆ: 
2020-03-11

1417 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی میسان رایگەیاند، دوو چالاکوانی خۆپیشاندانەکانی لە عەمارە ، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کوژراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ ى ئازارى ٢٠٢٠، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی میسان بە ئاژانسی ئەنادۆڵى رایگەیاندووە، "ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە نزیک ناوچەی پشەسازی لە عەمارە، تەقەیان لە دوو چالاکوانی خۆپیشاندانەکان کردووە بە ناوەکانی عەبد قدوس قاسم و کەڕار عادل کردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد،" هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵێنەوەیان لەبارەی رووداوەکەوە دەستپێکردووە و تەرمی دوو چالاکوانەکەش براون بۆ فەرمانگەی پزیشکی دادوەری".

ئەوەش لەکاتێکدیە، کۆمسيۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق ڕايگەياند، لەسەرەتای خۆپيشاندانەکان لە مانگی تشرينی يەکەمی ساڵی ڕابردووەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی گرژییەکانەوە کوژراون گەیشتووەتە ٥٤٥ کەس و ٢٤ هەزار کەسیش بریندابوون.

‌بەپەلە