سەردێڕ:

عێراق.. حاڵەتێکى دیکى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-03-11

4132 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستى بەسرە رایگەیاند، حاڵەتێکى توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنورى پارێزگاکە تۆمارکراوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی به‌سره لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە،‌ پشکنینیان بۆ شەش گومانلێکراو کردووە و پێنجیان نێگەتیڤ بوون و یەکێکیان پۆزەتیڤ دەرچووە واتە هەڵگرى ڤایرۆسەکەیە.

روونیشیکردووەتەوە، تا ئێستا ٣٥ حاڵەتى گومانلێکراو لە سنورى پارێزگاکەدا هەن و کەرەنتینە کراون و پشکنینیان بۆدەکرێت.

شەوى رابردووش بەڕێوەبەرى تەندروستى نەجەف تۆمارکردنى دوو حاڵەتى نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناى لە شارەکە راگەیاند، کە هەردووکیان ژنن و لە ئێران گەڕابوونەوە.

بە تۆمارکردنى ئەو حاڵەتانە ژمارەى توشبووان لە عێراق بۆ ٨٠ کەس بەرزبووەوە، کە ١٧ یان چاکبوونەتەوە و حەوت کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

‌بەپەلە