سەردێڕ:

تەندروستى دیالە: دوو توشبووى کۆرۆنا چاکبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-03-10

1642 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستى دیالە رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە دوو کەسی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى دیالە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو دوو توشبووە دواى ئەوەى ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا نەماوە، نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و چوونەتە ماڵەوە.

بە چاکبوونەوەى ئەو دوو توشبووە، ژمارەى ئەو کەسانەى لە عێراق لە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە جەستەیاندا نەماوە بۆ ١٧کەس بەرزبووەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆش لە پارێزگاى نەجەف دوو حاڵەتى دیکەى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا و لە ئێستاشدا کۆى حاڵەتەکانى عێراق بووەتە ٧٩ حاڵەت کە حەوتیان گیانیان لەدەستداوە.

‌بەپەلە