سەردێڕ:

عێراق.. دوو حاڵەتى دیکەى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکران

فۆتۆ: 
2020-03-10

6889 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرى تەندروستى نەجەف رایگەیاند، دوو حاڵەتى نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەکەیان تۆمارکران کە هەردووکیان ژنن و لە ئێران گەڕابوونەوە.

رزوان کندى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى نەجەف لە لێدوانێکدا بە ئێن ئاڕتى راگەیاند، ئەو دوو کەسە دواى ئەوەى لە ئێران گەڕابوونەوە و کەرەنتینە کران، پشکنینیان لە تاقیگەکانى وەزارەتى تەندروستى و ژینگە بۆکراوە و دەرکەوت کە هەڵگری  ڤایرۆسی کۆرۆنان.

باسی لەوەشکرد، یەکێک لە توشبووەکان ٣٦ ساڵە و دانیشتووى ناوچەى حەى عەسکەرى و ئەوەى دیکەش تەمەنى ٥٥ ساڵە و دانیشتووى ناوچەى حەی سەلامە.

بە تۆمارکردنى ئەو دوو حاڵەتە ژمارەى توشبووان لە عێراق بۆ ٧٩ کەس بەرزبووەوە، کە ١٥ یان چاکبوونەتەوە و حەوت کەسیش گیانیان لەدەستداوە.