سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی لیستی موچەی بڵاوكردەوە

موچەى مانگى ١١ى ساڵى رابردوو
فۆتۆ: 
2020-03-02

97920 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

وەزارەتى دارایی خشتەى دابەشکردنى موچەی مانگی ١١ی ساڵی رابردووی چەند وەزارەتێکى بڵاوکردەوە.

بەپێى خشتەکەى وەزارەتى دارایی و ئابورى هەرێم، سبەی سێشەممە، ٣ی ئازاری ٢٠٢٠، موچەى وه‌زاره‌تی خوێندنى باڵا و ناخۆ، دەزگاى ئاسایش و هێزى زێرەڤانى و هێزى بەرگرى فریاکەوتن، لیواى ١،٢ ى نەوت و گاز، لەگەڵ بەڕێوەبەرێتى گشتى رەگەزنامە و پاسپۆرت ونیشینگەى هەرێم، وەزارەتى شارەوانى.

رۆژى چوارشەممە، ٤ى ئازار، وەزارەتى کارەبا، وەزارەتى کشتوکاڵ، وەزارەتى رۆشنبیرى، وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە، سەرۆکایەتى هەرێم، سەرۆکایەتى پەرلەمان، ئەنجومەنى وەزیرانى.

رۆژى پێنجشەممە،٥ى ئازار، خانەنشینى پێشمەرگە، رۆژى شەممە، ٧ى ئازار موچەى خانەنشینى مەدەنى دابەشدەکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەکى بانکى ناوەندى لە هەولێر بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى راگەیاند، پارەکەى بەغدا گەیشتووە و دەست بەدابەشکردنى موچە دەکرێت.

ئەو موچەیەى دابەشدەکرێت موچەى مانگى ١١ى ساڵى رابردووە و ١٢یەمین موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشبکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ساڵی ڕابردوو، حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند، یەکەمین موچەى بێ پاشەکەوتیش، موچەی مانگى ١٢ى ساڵى ٢٠١٨ بوو.

ب.ب

‌بەپەلە