سەردێڕ:

عێراق.. مانگى رابردوو زیاتر لە ٩٨ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکراوە

داهاتەکەى زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار بووە
فۆتۆ: 
2020-03-02

1746 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، مانگى رابردوو زیاتر لە ٩٨ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەى دەرەوە کراوە و بەراورد بە مانگى پێشووتر کەمیکردووە.

عاسم جیهاد، وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، مانگى رابردوو بڕى ٩٨ ملیۆن و ٣٤٧ هەزار و ٨٨٤ بەرمیل نەوت هەناردەى دەرەوە کراوە و داهاتەکەشى پێنج ملیار و ٥٢ ملیۆن و ٥٢٨ هەزار دۆلار بووە، لەکاتێکدا مانگى پیشوتر زیاتر لە ١٠٢ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ٩٥ ملیۆن و ٨٠٥ هەزار و ١٩٦ بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراقەوە هەناردەکراوە و لە کێڵگە نەوتییەکانى کەرکوک بڕى یەک ملیۆن ٧٦٥ هەزار و ٣٢ بەرمیل نەوت لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە هەناردەکراوە.

باسى لەوەشکردووە، بڕى ٢٨٨ هەزار و ٨٣١ بەرمیل نەوت لەڕێگەى وڵاتى ئوردنەوە هەناردەکراوە.

جیهاد راشیگەیاند، بڕى هەناردەى رۆژانە ٣ ملیۆن و ٣٩١ هەزار بەرمیل نەوت بووە و نرخى فرۆشتنى هەر بەرمیلێک نەوتیش بە ٥١ دۆلار و ٣ سەنت بووە.

ب.ب

‌بەپەلە