سەردێڕ:

سبەی موچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2020-03-01

261201 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی ڕایگەیاند، سبەینێ، موچەی مانگی ١١ی ساڵی رابردووی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی و ئابورى هەرێم بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، سبەی دووشەممە، ٢ی ئازاری ٢٠٢٠، موچەى وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی دابەشدەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، تاوەکو ئێستا پارەی بەغدا نەگەشتووە.

ئەو موچەیەى دابەشدەکرێت موچەى مانگى ١١ى ساڵى رابردووە و ١٢یەمین موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشبکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ساڵی ڕابردوو، حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند، یەکەمین موچەى بێ پاشەکەوتیش، موچەی مانگى ١٢ى ساڵى ٢٠١٨ بوو.

‌بەپەلە