سەردێڕ:

سبەی موچەى ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2020-02-29

71529 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی ڕایگەیاند، سبەینێ، موچەی مانگی ١١ی ساڵی رابردووی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن  دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی و ئابورى هەرێم بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، سبەی یەکشەممە، ١ی ئازاری ٢٠٢٠، موچەى وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن دابەشدەکرێت.

ئەو موچەیەى دابەشدەکرێت موچەى مانگى ١١ى ساڵى رابردووە و ١٢یەمین موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشبکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ساڵی ڕابردوو، حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند، یەکەمین موچەى بێ پاشەکەوتیش، موچەی مانگى ١٢ى ساڵى ٢٠١٨ بوو.