سەردێڕ:

لە چین و کۆریاى باشور ٥٠ کەس بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

ڤایرۆسی کۆرۆنا
فۆتۆ: 
2020-02-29

5969 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئامارەکان لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا ٤٧ کەس لە چین و سێ کەس لە کۆریاى باشور بەهۆى ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانبان لەدەستداوە.

بە گوێرەى دواین ئامارى لیژنەى تەندروستى چین، کۆى ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ دوو هەزار و ٨٣٥ کەس و توشبووانیش بۆ ٧٩ هەزار و ٢٥١ کەس بەرزبووەتەوە.

هاوکات ئەمڕۆ شەممە لە کۆریاى باشور ٥٩٤ حاڵەتى کۆرۆنا تۆمارکراوە و سێ حاڵەتى گیان لەدەستدان هەبووە، بەوەش ژمارەى توشبووان بە ڤایرۆسەکە بۆ دوو هەزار و ٩٣١ کەس بەرزبووەتەوە و تا ئێستاش ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تائێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا بە زیاتر لە ٤٠ وڵات بڵاوبووەتەوە و بەپێی نوێترین ئاماریش، ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە سەرانسەری دنیادا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ دوو هەزار و ٩٢٣ کەس و توشبوونیش بۆ ٨٥ هەزار و ١٧٣ کەس بەرزبووەتەوە، تا ئێستاش ٣٩ هەزار و ٣٣٢ کەس چاکبوونەتەوە.