سەردێڕ:

ئیدلیب.. سەربازێكی دیكەی توركیا كوژرا

دوو سەربازی دیکەش برینداربوون
فۆتۆ: 
2020-02-29

16594 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویكرده‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی تۆپبارانی هێزه‌كانی سه‌ربه‌ رژێمی سوریا له‌ ئیدلیب، سه‌ربازێكیان كوژرا و دوو سه‌ربازی دیكه‌یان برینداربوون

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌ هه‌ژماری تویته‌ری وه‌زاره‌ته‌كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، هێزه‌كانی رژێمی سوریا تۆپبارانی ئەو سه‌ربازانەی سوپای توركیا كردووه‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ست له‌ ئیدلیبن. 

روونیشیكردووەتەوە، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ بۆردومانكردنی پێگه‌كانی سه‌ربه‌ رژێم له‌ ناوچه‌كه. 

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوى پێنجشەممە لە بۆردومانێکى سوپاى سوریا بۆ سەر سەربازانى تورکیا لە ئیدلیب ٣٣ سەرباز کوژران و ٣٢ى دیکە برینداربوون، ئەوەش نیگەرانى ئەمریکا و وڵاتانى ناتۆى لێکەوتەوە و داوایان لە سوریا و روسیاى هاوپەیمانى کرد دەستبەجێ هێرشەکان رابگرن.

دواى هێرشەکەش تورکیا سەرجەم رێگا سنورییە وشکانى و ئاوییەکانى ئەوروپاى بە ڕووى کۆچبەراندا کردەوە، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بۆئەوەى وڵاتانى ئەوروپا و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بەرپرسیارییەتى هەڵبگرن لەچارەسەرکردنى قەیرانى سوریا.