سەردێڕ:

ئایفۆن ئێکس ئاڕ پڕفرۆشترین مۆبایلی ساڵی ٢٠١٩ بووە

فۆتۆ: 
2020-02-29

7031 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی توێژینەوەیەکی سەنتەری کاونتەرپۆینت، ئایفۆن ئێکس ئاڕ یەکەم و ئایفۆن یانزە دووەم و گالاکسی ئەی پەنجا سێیەم پڕفرۆشترین مۆبایلەکانی ساڵی ٢٠١٩ن.

سەنتەری توێژینەوەی کاونتەرپۆینت رایگەیاند، "لەناو ئەو مۆبایلانەدا، سەرکەوتنی گەورە بۆ ئایفۆن یانزە دەگەڕێتەوە، چونکە لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا بڵاوکرایەوە و بە چەند مانگێک توانیویەتی پلەی دووەم بگرێت."

راشیگەیاند، "ئایفۆن ئێکس ئاڕ لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٨وە لە بازاڕدایە و ئەوەش واتە تەواوی ساڵی ٢٠١٩ لە بازاڕدا بووە، کەچی بە بڕێکی کەم لە پێش ئایفۆن یانزەوەیە."

ئاماژەی بەوەشداوە، "ئایفۆن ئێکس ئاڕ بە رێژەی ٣%ی گشت مۆبایلە زیرەکەکانی دنیا فرۆشی هەبووە، لەکاتێکدا ئایفۆن یانزە ٢.١% بووە."

لەلایەکی دیکەوە، گالاکسی ئەی پەنجا بە پلەی سێیەم دێت کە رێژەکەی دەکاتە ١.٨%..

سەنتەری کاونتەرپۆینت بارەگاکەی دەکەوێتە هۆنگ کۆنگەوە و ساڵانە شیکارییەکانی لە بواری پڕفرۆشترین ئامێرەکانی  جیهاندا بڵاودەکاتەوە.

‌بەپەلە