سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. سەرتاشێک بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا بیرۆکەیەکی جیاوازی بەکارهێناوە

فۆتۆ: 
2020-02-29

8447 جار خوێندراوەتەوە

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر گرتە ڤیدیۆی سەرتاشێک بڵاوبووەتەوە، کە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بیرۆکەیەکی جیاوازی بەکارهێناوە بۆ چاککردنی قژی کڕیارەکانی.

ماڵپەڕی ئیرەم نیوز گرتە ڤیدیۆکەی لە ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە و نوسیوویەتی، ڤیدیۆکە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی چیندا بڵاوبووەتەوە و بەشێکیان گاڵتەیان بەو بیرۆکە کردووە و بەشێکی دیکەش بە بیرۆکەیەکی زیرەکانە باسیان لێوەکردووە.

هەروەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە سەرتاشەکە دەمامکێکی کردووە بە دەم و لوتییەوە، لەگەڵ ئەوەشدا شانەکەی کردووە بە دارێکەوە و ئامێری قژبڕینەکەشی کردووە بە دارێکی دیکەوە، کە ماوەیەک لە نێوان خۆی و کڕیارەکەیدا دەهێڵێتەوە، ئەمەش وەک رێگەیەک بۆ خۆپاراستن لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەردەوام لە کارەکەی و دابینکردنی بژێوی ژیانی.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی نوێترین ئامار، ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە سەرانسەری دنیادا بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ دوو ھەزار و ٨٧٦ کەس و توشبوونیش بۆ ٨٤ ھەزار و ١٣٢ کەس بەرزبووەتەوە، تا ئێستاش ٣٦ ھەزار و ٤٤٤ کەس چاکبوونەتەوە.