سەردێڕ:

هەولێر.. پۆلیس دەستی بەسەر گروپێک ماتۆڕسکیلدا گرت

فۆتۆ: 
2020-02-29

1880 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، محەمەد عامر

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی رەخنەگیراوە لە گروپێکی ماتۆڕسکیل کە لەسەر رێگای كەسنەزان خەڵکی بە نمایشکردن بێزاردەکەن، دەستیان بەسەر ۱٤ ماتۆڕسکیل و شۆفێرەکانیاندا گرتووە.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، "ئەو گروپە لە رێگای نێوان شەقامی ١٢٠ مەتری و فلۆریا سیتی هەڵسابوون بە بێزارکردنی خەڵکی به نمايشكردن لەسەر شەقامەکە، ئێمەش بەدواداچونمان بۆ کرد و توانیمان دەست بەسەر ١٤ ماتۆڕسکیلدا بگرین."

راشیگەیاند، "شۆفێری ئەو ماتۆڕسکیلانە ساڵانە و مۆڵەتی لێخوڕینیان نەبووە."

ئاماژەی بەوەشدا، "هەر كەسێكیش ئەو جۆرە كردارە دووبارە بكاتەوە، رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و ماتۆڕسکیلەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت و بەپێی یاسا سزا دەدرێت."

باسی لەوەشکردووە، "پەڕاوی لێکۆڵینەوەمان بۆ شۆفێری ماتۆڕسکیلەکان رێکخستووە و شۆفێرەکانیشمان ڕادەستی دادگا کردووە."

هـ.ب