سەردێڕ:

وتەبێژی ڤاتیکان: پاپا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە

فۆتۆ: 
2020-02-28

12392 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پاپای ڤاتیکان رایگەیاند، هیچ ئاماژەیەک بەدیناکرێت کە پاپا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێت، بەڵام کەمێک ناساغە.

ماتیۆ برونی، وتەبێژی پاپا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "پاپا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە مەراسیمی نزاکردندا بەشدارییکردووە، بەڵام بەشداریی دیدارە گشتییەکان ناکات هەتا لە نەخۆشییەکەی چاکدەبێتەوە."

ئاماژەی بەوەشدا، "پاپا لەم چەند رۆژەدا کۆکەی هەبووە و نەتوانراوە بە باشی دەنگی ببیسترێت."

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەوپێیەی ئیتاڵیا یەکێکە لەو وڵاتانەی گیرۆدەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی توشبوونی پاپا فرانسیس بە ڤایرۆسەکە بڵاوبووەتەوە.

هـ.ب