سەردێڕ:

​دانیشتنەکەی سبەینێی پەرلەمانی عێراق دواخرا

لەسەر داوای عەلاوی
فۆتۆ: 
2020-02-28

3586 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر داوای محەمەد تۆفیق عەلاوی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت، دانیشتنى سبەی پەرلەمانی عێراق بۆ دوو سبەی یەکشەممە دواخرا.

 بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، لەسەر داوای عەلاوی دانیشتنەکەى سبەینێى پەرلەمان سەبارەت بە متمانەدان بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بۆ ڕۆژى یەکشەممە ڕێککەوتى ١ى ئازارى ٢٠٢٠   دواخراوە.

لە ئێستادا ناوی ٢٠ کەس بۆ ١٨ وەزارەتی کابینەکەی عەلاوى بڵاوکراوەتەوە، لەو بارەیەوشەوە فالح زیادى پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نەسر ڕایگەیاند، ھەم ماڵی شیعە و ھەم کورد و سونەش پەرتەوازە و فرە بڕیارن لەسەر پێکهێنانی حکومەت لەلايەن عەلاویيەوە.

دوێنێ محەمەد تۆفیق عەلاوی بە لیستی وەزیرەکانییەوە و بە نییەتی ئەوەی دەنگ لەسەر کابینەکەی بدرێت چووە پەرلەمانی عێراق، بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکان و تەواونەکردنی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران کۆبوونەوەکە بۆ سبەینێ دواخرا.