سەردێڕ:

​بازگەى پشکنینى کۆرۆنا لە نێوان کەرکوک و چەمچەماڵ دادەنرێت

فۆتۆ: 
2020-02-28

5582 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، چەمچەماڵ، ڕزگار جەبار

وتەبێژى تەندروستى چەمچەماڵ رایگەیاند، سبەینێ شەممە ٢٩ ى شوباتى ٢٠٢٠ لە بازگەى بانى مەقان پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ ئەو هاوڵاتیانە دەکرێت کە لە نێوان کەرکوک و چەمچەماڵ هاتوچۆ دەکەن.

شەریف ڕەحیم وتەبێژى تەندروستى چەمچەماڵ بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند،" لە ئێستادا دوو شوێن دابینکراوە بۆ هەرحاڵەتێکى گومانلێکراوى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ناحیەى شۆرش و قەزاى چەمچەماڵ و لەمکاتەشدا تەنیا ئامێرى گەرمیپێو  لەبەردەستى تەندروستى سنورەکەیە".

ئاماژەى بەوەشکرد،"لە چەند ڕۆژى داهاتوودا ئامێرى ئاشکراکردنى ڤایرۆسى کۆرۆنایان بەدەستدەگات".

ئەوەشى خستەڕوو،" داوا لە هاوڵاتیان دەکات خۆیان لە شوێنی قەرەباڵغ و داخراو بە دووربگرن و تاکو بۆیان بکرێت سەردانی نورینگە و نەخۆشخانە و شوێنە گشتییەکان بازاڕ و دەرەوە و مەراسیمە کۆمەڵایەتییەکان کەمبکەنەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى چەمچەماڵ وەک ڕێگرییەک لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا سەردانى سەردانیکەرانى بۆ نەخۆشخانە و زیندانەکان قەدەغەکرد.

‌بەپەلە