سەردێڕ:

تورکیا: سنورەکانی ئەوروپا بە رووی کۆچبەرانی سوریدا دەکەینەوە

فۆتۆ: 
2020-02-28

74304 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی باڵای تورکیا بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، تورکیا بڕیاریداوە سنورەکانی ئەوروپا بە رووی کۆچبەرانی سوریادا بکاتەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی باڵای تورکیاوە بڵاویکردووەتەوە، تورکیا سنورە ئاویی و وشکانییەکانی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا بە رووی کۆچبەرانی سوریدا دەکاتەوە و چیدی بۆ رێگریی لە کۆچبەران ناکات. 

ئەو بەرپرسە باڵایەی تورکیا راشیگەیاندووە، فەرمان بە یەکەی چاودێری کەناراوە ئاوییەکانی تورکیا و پاسەوانی سنوری وشکانی کراوە رێگریی لە کۆچبەران نەکەن و رێگەیان پێبدەن لە سنورەکانی تورکیا بەرەو ئەوروپا بڕۆن.

ئەم بڕیارەی حکومەتی تورکیا دوای ئەوە دێت، لە ئێستادا ئاڵۆزییەکانی ئیدلیب بەردەوامە و ئەمشەو لە بۆردومانێکی ئاسمانیدا ٢٢سەربازی تورکیا کوژران.

‌بەپەلە