سەردێڕ:

عێراق.. ناسنامەى ڕوفاتى یەکەم گۆڕى بەکۆمەڵى یەزیدییەکان ئاشکراکران

 ٦٢ روفاتن
فۆتۆ: 
2020-02-27

2095 جار خوێندراوەتەوە

فەرمانگەى پزیشکى دادوەرى بەغدا ناسنامەى ٦٢ ڕوفاتى یەکەم گۆڕى بەکۆمەڵى یەزیدییەکانى ئاشکراکرد کە تەمەنیان لە نێوان ١٢ بۆ ٨٥ ساڵیدایە.

ئەمڕۆ ٢٧ى شوباتى٢٠٢٠، فەرمانگەی پزیشكی دادوەری لە بەغدا رایگەیاند، "دوای لێكۆڵینەوەی فەرمانگەكە لە ڕوفاتی ئەو یەزیدییانەی دەستی داعش كە ژمارەیان ٣٤٦ ڕوفاتە و لە گۆڕێکى بەکۆمەڵدا دۆزرابوونەوە، توانیویانە ناوى ٦٢ ڕوفات ئاشکرا بکەن، ئاماژە بەوەشكراوە سەرجەم روفاتەكان نێرینەن و تەمەنیان لە نێوان ١٢ بۆ٨٥ ساڵدایە."

ئەوەش خراوەتەڕوو، ڕۆژی ١٢ى ئازار حكومەتی عێراق ئەو روفاتانە لە مەراسیمێكی فەرمیدا لە گوندی كۆچۆ لە شەنگال بەخاكدەسپێرێت و دوای دوو ڕۆژ لە بەخاكسپاردنەكەش لەلایەن خەڵكی قەزاكەوە مەراسیمی پرسەیان بۆ دادەنرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەلایەن لیژنەیەكی تایبەت كە لە نوێنەرانی پەرلەمان و حكومەت و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان پێكهێنراوە، تا ئێستا ٧٣ گۆڕی بەكۆمەڵی یەزیدییەكانی دەستی داعش دۆزراونەتەوە و لیژنەكە تا ئێستا تەنها ١٣ گۆڕى بەکۆمەڵیان هەڵداوەتەوە.

ناوی روفاتەكان:

ياسر الياس خلف

نصار الياس خلف

الياس خلف علي

لالو عمي صالح

غازي لالو عمي

مفيد نايف جاسم

علي خلف احمد

يوسف مطو قاسم

كاميران يوسف مطو

نشوان يوسف مطو

ناظم قاسم علي قاسم مطو

سليمان طه بسي طه

مروان طه بسي طه

ارشاد سليمان طه بسي

بسي مراد بسي

مسعود مراد بسي

دلير سعيد جزاع

كلش جزاع كلو

نزهت إبراهيم احمد

حسن احمد كارص

نعمان احمد كارص

عيسى عبد الله خلف

عاصم عبد الله خلف

فوزي علي خشمان

هافند خشمان رشو

كمال علي خشمان

عامر خضر نايف

نواف خضر نايف

خضر نايف قاسم

سعدو برجس وسو

عباس رشو إبراهيم

سعد احمد كثر

خضر كثر محمد

صباح خضر كثر

مازن خضر كثر

جابر شاكر محمود

صابر شاكر محمود

اوسو كجي صالح

خلف اوسو كجي صالح

خليل إبراهيم إسماعيل

نذير إبراهيم إسماعيل

دخيل علي برجس

خليل احمد عزيز جزاع

إبراهيم خليل احمد

ماهر خليل احمد

حجي حسين عزيز جزاع

خلف حسين عزيز

حكمت محمود جلو

كريم محمود جلو

عيسى محمود جلو

رضوان محمود جلو

فاروق ميشو عمو

غسان ميشو عمو سلو

نواف حجي خديدا

نزار حجي خديدا

امين خديدا خلف

سالار سليمان قاسم

خليل إبراهيم خلف

شهاب احمد جاسم

حاجم جزاع كلو

سبهان حاجم جزاع

احمد جاسم قاسم