سەردێڕ:

بەرنامەى دانیشتنى هەفتەی داهاتووی پەرلەمانى کوردستان ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2020-02-27

2542 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بانگهێشتى پەرلەمانتارانی بۆ کۆبوونەوە دەربارەى چەند ماددە و بڕگەیەکى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌ قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان کرد.

ڕیواس فایەق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە سەرجەم ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان کرد، لە ڕۆژى یەکشەممە ١ى ئازاری ٢٠٢٠، کاتژمێر ١١ ى پێشنیوەڕۆ لە هۆڵى پەرلەمان ئامادەبن، بۆ دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له ‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می پـه‌رله‌مانى كوردستان.

دەربارەی بەرنامەی دانیشتنی پەرلەمانیش لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە هاتووە، "دانیشتنی ڕۆژی یەکشەممە دەربارەی چەند ماددە و بڕگەیەکى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌ قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان دەبێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر چەند جارێک داواکراوە کە لێکۆڵینەوە دەربارەی بەقاچاغبردنی نەوتى هەرێم بکرێت، کە چەند جارێک دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە نەوت بە قاچاغ دەبرێت و داهاتەکەى ناگەڕێتەوە بۆ ژێر دەستى وەزارەتى دارایى.

هـ.ئـ