سەردێڕ:

وەزارەتى ناوخۆ لە بارەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە داوایەک لە هاوڵاتیان دەکات

فۆتۆ: 
2020-02-27

8513 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى ناوخۆى هەرێم ڕایگەیاند، داواکارین هاوڵاتیان هاتوچۆ لە نێوان شارەکان کەمبکەنەوە و هەروەها لەگەڵ پارێزگاکانى دیکەش تا دەتوانن هاتوچۆ نەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ ى شوباتى ٢٠٢٠ وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "داوا لە هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان دەکەین ڕەچاوى ڕێنمایی و بڕیارەکانى حکومەت بکەن سەبارەت بە خۆپاراستن لە پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا".

ئاماژەبەوەشکراوە،" سەبارەت بە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەى هەرێم بە تایبەت پارێزگاى کەرکوک داواکارین هاوڵاتیان ڕێنمایى تایبەت بە خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە جێبەجێبکەن".

ئەوەش لە کاتێکدایە، ڕۆژى سێشەممە ڕێککەوتى ٢٥ى شوباتى ٢٠٢٠،  چوار کەسی توشبوو لە کەرکوک تۆمارکران کە لە وڵاتی ئێرانەوە و لە رێگەی خانەقینەوە بۆ ئەو شارە گەڕابوونەوە، بەو هۆیەشەوە رێکارەکانی خۆپاراستن لە هەرێمدا توندترکراون.