سەردێڕ:

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژى شەممە دواخرا

بەهۆى تەواونەبوونى نیسابەوە
فۆتۆ: 
2020-02-27

4593 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا رایگەیاند، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق كە تایبەت بوو بە متمانەدان بە كابینەكەی عەلاوی، بۆ رۆژى شەممە دواخرا.

ئومێد محەمەد، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمرۆ محەمەد تۆفیق عەلاوی گەیشتووەتە پەرلەمانی عێراق و واچاوەڕوانکراوە کە هەر ئەمڕۆ دەنگ لەسەر کاندیدی وەزارەتەکانی کابینەکەی بدرێت، بەڵام تا کاتێکی نادیار دواخراوە.

راشیگەیاند، سەرەتا کە عەلاوی گەیشتووەتە پەرلەمان، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان ئامادە نەبووە پێشوازی لێبکات و لەجیاتیدا، حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان پێشوازی لێکردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، دواتر عەلاوی و محەمەد حەلبوسی کۆبوونەتەوە و دواتریش دانیشتنە چاوەڕوانکراوەکەی پەرلەمان تا کاتێکی نادیار دواخراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، زۆرینەی کورد ئامادەی دەنگدان نییە بە کابینەکەی عەلاوی و سونەش لە ٦٧ پەرلەمانتار تەنیا ١٥یان ئامادەن دەنگی پێبدەن و هاوکات، لەناو شیعەکانیشدا هەریەک لە فراکسیۆنەکانی دەوڵەتی یاسا و عەسائیب ئەهلی حەق رەتیانکردووەتە دەنگی پێبدەن.

‌بەپەلە