سەردێڕ:

مەسرور بارزانى: تائێستا هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارنەکراوە

فۆتۆ: 
2020-02-27

1541 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ناوه‌ندی هه‌ولێری به‌سه‌ركردووه و ڕایگەیاند، خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارنەکراوە.

مه‌سرور بارزانی دوای بەسەرکردنەوەی ‌نەخۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ناوه‌ندی هەولێر‌، كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی تووشبوون به ‌ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاماده‌كراوه‌، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان رایگەیاند، نه‌خۆشخانه‌كه ‌به ‌ته‌واوه‌تی ئاماده‌كراوه‌ و له ‌هه‌موو پارێزگاكانیش هه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێك هه‌بوو به‌باشترین شێوه ‌خزمه‌ت بكه‌ن.

ئاماژەى بەوەشکرد، داوا له‌هه‌موو هاوڵاتییان ده‌كات کە رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وەزارەتی ناوخۆ و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار جێبه‌جێ بكه‌ن.

مه‌سرور بارزانی وتیشی، ئاماده‌كارییه‌كان له ‌هه‌رێمی كوردستان له‌ پێشه‌وه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ن، داواشى کردووە، هاوڵاتیان هاوكاری ستافی پزیشكی بن و خۆشیان بپارێزن، بازرگان و دوکاندارەکانیش به‌هه‌ستێكی باڵا مامه‌ڵه‌بكه‌ن و خۆیان له‌گرانكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی رۆژانه‌ی خه‌ڵک به‌دووربگرن.