سەردێڕ:

​هەولێر.. بەشێک لە شۆفێری پاسەکان گردبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-02-27

3227 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە شۆفێرى پاسەکانى گواستنەوەى هێڵەکانى ناو شارى هەولێر دژى داخستنى دەرگاى گەراجەکەیان لەلایەن خاوەنەکەیەوە، گردبوونەوە و شەقامى ٣٠ مەترییان داخست.

یەکێک لەو شۆفێرانە رایگەیاند، زیاتر لە ٥٠٠ شۆفێرن و ڕۆژانەش هاتوچۆ بە هاوڵاتییان دەکەن، چەندینجارە بەهۆى کێشەى نێوان کەسێک لەگەڵ خاوەنى کۆمپانیایەک، شۆفێرى پاسەکان و هاوڵاتییان زیانیان بەرکەوتووە.

ئاماژەى بەوەشکرد، پێشتر لەلایەن قائیمقامى هەولێرەوە بە شێوەیەکى کاتى کێشەکەیان چارەسەرکرا، بەڵام دووبارە سەریهەڵداوەتەوە و حکومەت ناتوانێت کێشەى نێوان ئەو دوو کەسە چارەسەربکات.

وتیشی، بەهۆی ئەو کێشەیەوە ژمارەیەکى زۆر لە هاوڵاتییان کێشەى هاتوچۆیان بۆدروستبووە.