سەردێڕ:

ئیدلیب.. دوو سەربازی تورکیا کوژران

فۆتۆ: 
2020-02-27

1713 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەوە، دوو سەربازی وڵاتەکەی لە ئیدلیب کوژراون و دووانی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیانامەیەکدا رایگەیاند، "لە وەڵامدا سوپای تورکیا بۆردومانی پێگە سەربازییەکانی سوریای لە ناوچەکەدا کردووە."

راشیگەیاندووە، "١١٤ پێگەی سوپای سوریایان کردووەتە ئامانج کە لەناویاندا دەیان تانک و زرێپۆش هەن."

ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتەکەی بەشار ئەسەد بە پشتگیری روسیا ئۆپراسیۆنێکی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئیدلیب دەستپێکردووە. ئامانجی سوپای سوریا نەهێشتنی هێز و گروپەکانی نزیک لە تورکیایە لەو شارەدا.

تورکیاش بە بیانوی رێگەگرتن لە ئاوارەبوونی خەڵکی ئەو ناوچەیە بۆ تورکیا و بارگرانی لەسەر وڵاتەکە، چەندین خاڵی چاودێری لە ئیدلیب داناوە و گورز لە سوپای سوریا دەوەشێنێت.

هـ.ب