سەردێڕ:

دوای هەشت رۆژ سەرۆکی هەرێم پیرۆزبایی لە هاوسەرۆکانی یەکێتی کرد

فۆتۆ: 
2020-02-26

5201 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور جه‌نگى، به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنيانه‌وه‌ به‌ هاوسه‌رۆكانى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، پيرۆزبايى لێكردن و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.

دوای هەشت رۆژ لە هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی یەکێتی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٠، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وێڕاى هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، باسى له‌ ڕۆڵى ديارى يه‌كێتى له‌ قۆناغه‌كانى خه‌باتى گه‌لى كوردستاندا كردووە.

نێچیرڤان بارزانی هيواى خواستووە کە هەڵبژاردن و ده‌ستبه‌كاربوونيان، خزمەت بە یەکڕیزیی و ئاواتەکانی مام جەلال، سەرۆکی کۆچکردووی یەکێتی بکات.

ئەم پیرۆزبایەی سەرۆکی هەرێم  لەکاتێکدایە، رۆژێک پێش کۆبوونەوەی پێنج لایەنەکە کە تیایدا بافڵ تاڵەبانی بەشداری کرد، مەسعود بارزانی بە تەلەفون پیرۆزبایی لە بافڵ کردووە ە دەعوەتی هەولێری کردووە.

رۆژی ١٨ی ئەم مانگە، هەریەک لە بافڵ تاڵەبانى و لاهور جەنگى بە زۆرینەی دەنگى ئەندامانى ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتى بە هاوسەرۆکی یەکێتی هەڵبژێدران.